کانونی دوھەم 22, 2024 10:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی بەهۆی ئەو گەورەترین دڕندەکاریە دژی مرۆییەی کە بەڕێوەی برد لە سەرجەم ئاستە نێوخۆیی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و سیاسیەکان دا لە ڕووخان و لەنێوچوونە.

غازی حەمدی ئەندامی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس هەروەها وتی: ڕێگە نادەین کە دیسانەوە درۆ بکەن لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، و ڕژیمی زایونیستی ناتوانێ ڕێگەچارەسەری ڕامیاری خۆی بەسەرمان دا بسەپێنێ، ئامێرگەلی زەخت و گوشاری زۆر بەهێزو توانای بەرگری لەگەڵ دوژمنمان هەیەو هەرکەس هەواڵی دوژمنی زایونیستی پیوشوێن بگرێ دەبینێ کە سەرلێشێواوی و ناکۆکی نێوان سەرۆکانی ئەو ڕژیمە لەئارادایە.

ئەو ئەندامەی حەماس هەروەها وتی کە ڕژیمی زایونیستی بەهۆی ئەو گەورەترین دڕندەکاریە دژی مرۆییەی کە بەڕێوەی برد لە سەرجەم ئاستە نێوخۆیی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و سیاسی دا لە ڕووخان و لەنێوچوونەو ئەوەتا دەکێشرێتە دادگە نێودەوڵەتیەکان، هەربۆیە هەنوکە ئەو دەرفەتە بۆ لایەنە فەلەستینیەکان ڕەخساوە کە هەڵوێستێکی هێزمەندانە رەچاو بکەن و کۆمەڵی نێونەتەوەیی ناچار بکەین کە مافی گەلەکەمان بداتەوە.

حەمد وتی: ئێمە ئەو دەرفەتەمان هەیە کە مێژوو بگۆڕین و بە براکانمان لە بزای فەتحیش ڕادەگەیەنین کە پێویستە خەیاڵی سازکرانی حکومەتی فەلەستینی لەلایەن ئەمریکاوە لەسەری خۆتان دەرکەن و هاتوو پێشنیارێکی هاندەرانەتان پێ ڕاگەیاندرا هاوڕێ یەتی لەگەڵ هەڵوێستی ئەمریکا پەڵەیەکی شەرمەزاریەو هەڵوێستەکەی ئەفریقای باشووریش بەئاراستەی کێشانی زایونیستەکان بۆ دادگا لە مێژووو دا تۆمار دەکرێ.

سەرپەیڤ