کانونی دوھەم 22, 2024 12:10 Asia/Tehran

شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان خۆڕاگریی فەلەستین و داگیرکەران لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیا و بەیت لاهیا کە دەکەوێتە باکووری کەرتی غەززە تەواو پەرەی سەندووە؛ سوپای دوژمن لە ڕۆژهەڵات و باشووری خان یونس دانی بەوەداناوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند کاتژمێری ڕابردوودا لە غەززە سەربازێکی کوژراوە و ١٩ ئەفسەر و سەربازیشی بریندار بوونە.

شەڕ و پێکدادانی قورس، هەڵمەتەکانی خاڵپێکەکان و گوللەباران کردنی بنکە و مەتەرێزەکان لە بەرەکانی کەرتی غەززەدا بەردەوامە وئاگری شەڕ لە باکووری کەرتی غەززە بڵێسەی سەندووە. لە ڕۆژهەڵاتی جەبالیا ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئیسراییل کە خەریکبوون خۆیان بگەیەننە نێو بنکەی سەربازیی جەعبەریدا کەوتنە داوی گوردانەکانی قەسام کە ئێستاکە ئیتر بە شێوازی گورگی تەنیا و بە بۆسە نانەوە، لە چوارچێوی گرووپی چکۆلە چکۆلەدا لە کەرتی غەززە هێرش دەکەنە سەر دوژمن. 

گوردانەکانی قودس چەن گرتەیەکیان سەبارەت بە تەقەی خاڵپێکەکانی خۆڕاگریی لە هێزی سەربازیی ئیسراییل لە باشووری کەرتی غەززە بڵاو کردەوە  و ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای داگیرکەریان تێکشکاندووە و لە بۆسەیەکی پلانبۆداڕێژراودا سەربازەکانی دوژمنیان بە تەقەمەنی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی غەززە کوشتووە و یان بریندار کردووە.

شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان گوردانەکانی قودس و هێزی داگیرکەریش لە ناوچەکانی ئۆردوگای ئەلمەغازی و ئەلبەریج ڕوویداوە و خەباتکاران توانیویانە لەم شەڕانەدا تانکێکی مێرکاوا لە باکووری ئۆردوگای ئەنوسەیرات بە گوللە "تاندۆم" تیابەرن. هاوکات لەگەڵ ئەوەش ، هێزەکانی قەسام مۆڵگەی هێزی زایۆنییان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای بەریج دایە بەر گوللە هاوەنی کالیبری قورس.  

سەرپەیڤ