شەڕی توند لە خان یۆنس و قەیرانی قاتوقڕی لە باکووری غەززە
لەکاتێکدا کە شەڕ لە غەززە چۆتە نێو سەدو هەشتەمین ڕۆژی خۆیەوە شەڕی توندی خۆڕاگری فەلەستین لەچەند گەڕەکی شاری خان یۆنس هەروا بەردەوامەو فڕۆکەی داگیرکەران پەرەیان داوە بە پەلامارەکانیان بەو شارە لە باشوری غەززە.
لە سەدو هەشتەمین ڕۆژی پەلاماری دڕندانەی زایونیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە و لەکاتێکدا کە خەڵکی باکوری ئەو کەرتە لە دۆخی قاتووقڕی دان لەئاستی سەڕدا خۆڕاگری فەلەستین هەروا تەوژمی ڕوبەروبونەوەی خۆی بەرامبەر بە هێزە داگیرکەرەکان لە ناوچەی پەلاماری زایونیستەکان پاراستوە.
گوردانەکانی خۆڕاگری نیشتمانی هێزەکانی شەهید عومەر قاسم ڕایگەیاند کە هێزەکانی خەریکی بەربەرەکانین لەگەڵ داگیرکەران و هەوڵ دەدەن بچنە ناوچە گەلی نزیک لە زانکۆی ئەقساو دەڤەری مواسی لە خان یونس و لەو بەرگریەش دا لە تیربارو ئاڕپی جی دژی ئۆتۆمبێل و زرێپۆش کەڵک وەردەگرن.
شەڕ لە دەوری نەخۆشخانەی ناسریش هەروا بەردەوامەو دەنگی تیربارو تۆپباران دەبیسترێ.
هاوکات گوردانەکانی قەسام ڕایگەیاند کە دەبابەیەکی میرکاوای زایونیستەکانی بە گولەی یاسین سەدو پێنج لە ڕۆژئاوای خان یۆنس لێک بڵاو کردوە.
هاوکات ڕاگەیاندراوە کە لەئاکامی بۆردومان و پەلاماری توندی ئەو ڕژیمە دوازدە کەس بۆوێنە سێ منداڵ و ژنێک شەهید بوون و ڕاگوێزراونە نەخۆشخانەی ناسر لەو کەرتە.