کانونی دوھەم 23, 2024 14:40 Asia/Tehran

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیائد، سوپای رژیمی زایۆنی بە کردنەئامانجی لەئەنقەستی پەناگەکان، تاوانی تازەی لەدژ ئاوارەکان لەخان یونس ئەنجامدا.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سوپای رژیمی زایۆنی بەکردنەئامانجی لەئەنقەست پێنج پەناگەی ئاوارەکان، تاوانێکی تازەی دژ بەوان لە خان یونس ئەنجام دا کە شەهیدو برینداربوونی دەیان کەس لەوانی لێکەوتەوە.

سوپای رژیمی داگیرکەر بەرلەوە، داوای لە شارومەندان کردبوو، بچنەنێو ئەو ناوەندانەو ئیدیعای کردبوو، ئەو شوێنانە، هێمنن بەڵام دواتربە پاڵپشتیی بەردەوامی حکومەتی ئەمریکا، دەستی دایە تاوانێکی کرێت لەئاراستەی درێژەی ژینۆساید دەرحەق بە خەڵکی سیڤیل.

لە بەیاننامەی حەماسدا هاتووە: نەتەوە یەکگرتووەکان وکۆمەڵگای جیهانی بەرپرسایەتی سیاسی و مێژوویی درێژەی تاوانکاریی سامناکی زایۆنییەکان لەدژ خەڵکی مەدەنیان لەئەستۆیە، ئێمە داوا دەکەین لەهەموو ئەو وڵاتانەی گرینگی دەدەن بە بەهاکانی دادگەریی و ئازادیی، بۆ پێوشوێن گرتنی ڕێبەرانی داگیرکەر لە دادگە نێودەوڵەتییەکان و دادگەییکرانیان لەبەر تاوانەکانیان دژ بە گەلی فەلەستین وهەموو مرۆڤایەتی، هەوڵ بدەن.

سەرپەیڤ