شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و زایۆنییەکان لە کەرتی غەززە
کانونی دوھەم 23, 2024 15:15 Asia/Tehran
میدیا فەلەستینییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە باسی شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و زایۆنییەکان لە هەڵمەتی زەوینیی ئەم ڕژێمە بۆ سەر کەرتی غەززەییان کرد.
هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین لە باشووری غەززە راپۆرتی دا کە هێزە فەلەستینییەکان کە هەوڵیان دەدا پێش بگرن بە دزەی داگیرکەران دەنێو ناوچە باشوور و ڕۆژهەڵاتییەکانی شاری خانیونس، لەگەڵ داگیرکەران تێکهەڵچوون. لەم شەڕ و پێکدادانەدا ٢٢ زایۆنی کوژران و ژمارێکیشیان بریندار بوون.
لقی سەربازیی قەسام هەروەها لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاش وەبەر پەلامارکەوتنی تانکێکی داگیرکەران و پەکپێخستنی لە ڕۆژاوای شاری خانیونس، هێزی فریاگوزاری زایۆنی هەوڵیدا بۆ کێشانەدواوەوەی ئەو تانکە لە گۆڕەپانی شەڕەکەدا، بەڵام خەباتکارانی خۆڕاگری بەرەنگاریان بوونەوە و نەیانهێشت دەستیان پێی بگات.