کانونی دوھەم 24, 2024 10:00 Asia/Tehran

بۆردومانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە بەتایبەت خان یونس کە دەکەوێتە باشووری ئەم کەرتە ئێستایش هەر بەردەوامە.

لە درێژەی ئەم هێرشانەدا کە بە تایبەت ماڵە مەدەنییەکانی گەڕەکی باکووری ناوچەی مەواسی کردۆتە ئامانج، چەندین فەلەستینی شەهید بوون و هەندێکیشیان بریندار بوون.

میدیا فەلەستینییەکان بڵاویان کردۆتەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان کوتاوە.

تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنییش ناوچەی دەوروبەری نەخۆشخانەی ناسر کە دەکەوێتە خان یونسی کردە ئامانج. تۆپخانەی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلمەسدەریان کوتاوە کە دەکەوێتە ناوەندی کەرتی غەززە. ئەم هێرشانە ناوچەی بەئرونەجعەیشی گرتووەتەوە کە دەکەوێتە ڕۆژاوای کەمپی جەبالیاوە. هەروەها میدیا فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە کە زایۆنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر گەڕەکی ئەزاحیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلۆس و ژمارێک لاوی فەلەستینییان بەبێ هیچ هۆکارێکی ڕەوا و یاسایی دەستبەسەر کردووە.

سەرپەیڤ