کانونی دوھەم 25, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە هەڵمەتی خۆڕاگری فەلەستینیەکان لە کەمپی مەغازی، باشوری کەرتی غەزە بەدیاری خست کە ڕژیمی زایونیستی لە وەدەستهێنانی ئامانجەکانی لە شەڕەکەی غەزەدا تووشی شکست هاتوە.

"ئیحسان عەتایا"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایونیستی لەبەر کوژران و برینداربوونی چەکدارەکانی لە پەلامارەکەی ئەمدوایانەی بۆسەر خەباتکارانی خۆڕاگری تووشی شوک هاتوەوهەر لەڕۆژی یەکەمی پەلامارەکەیەوە بۆسەر غەزە هاودەنگی بەتەواوی لەنێوان هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین دا بۆ بەربەرەکانی لەگەل داگیرکەرانی زایونیست هەبوەو یەکڕیزی لەنێوان کۆڵەکەی سەرەکی"یش بۆ سەرکەوتن بەرامبەر ئەو ڕژیمە داگیرکەرەیە.

"مەسعەب بریم"ی وتەبێژی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین"یش وێڕای ئاماژە بە سەرکەوتنی خەباتگێڕانی خۆڕاگری لە کوشتنی چەکدارانی ئەو ڕژیمە لە هەڵمەتەکەی سەوی ڕابردووی کەمپی مەغازی وتی: ئەو زەبرە لە داگیرکەرانی زایونیست کۆتایی ڕامیاری هەمووی ئەو کەسانەیە کە دەستیان بە خوێنی خەڵکی فەلەستین سوورە.

سەرپەیڤ