کانونی دوھەم 25, 2024 12:30 Asia/Tehran

سوپای رژیمی زایۆنی لەسەد و دەیەمین رۆژی باهۆزی ئەقسا، پەلامارە ئاسمانییەکانی بۆسەر شارەکانی خان یونس و رەفەح لەباشوری غەززە بەردەوام کرد کە بەهۆیانەوە، دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.

میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاندووە، لە٢٤کاتژمێری ڕابردووداو بەهۆی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی غەززە، لانیکەم، پەنجا فەلەستینی شەهیدو زیاتر لە١٢٠کەسیش بریندار بوون.

مانگی سوری فەلەستینیش رایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی یەکێ لە ناوەندەکانی مانگی سوری لە خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری غەززە بۆردومان کردووەو بەهۆیەوە، سێ فەلەستینی شەهیدو دووکەسیش بریندار بوون.

هاوکات هەڵمەتەکانی هێزە خۆراگرەکانی فەلەستینیش دژ بە سوپای زایۆنی بەردەوام دەکرێ.

هێزەکانی قەسام ڕایانگەیاندووە لە١٤کاتژمێری ڕابردوو، هیزەکانیان توانیویانە١٢ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی رژیمی زایۆنی تێک بشکێنن.

هەروها ئەوان توانیان ٢٤ چەکداری زایۆنی بکوژن و ١٧یش بریندار بکەن. هێزە خۆراگرەکانی فەلەستین هەروەها سێ ماڵیان تەقاندەوە کە چەکدارانی زایۆنی خۆیانیان تێدا شاردبۆوە.

کۆی کوژراوانی سوپای زایۆنی لەکاتی دەسپیبوونی پەلامارەکانی ئەو رژیمە بۆسەر غەززەش گەیشتووەتە زیاتر لە٥٥٠ کەس. جگە لەوە، ٦ هەزار چەکداری زایۆنیش لە غەززە بریندار بوون.

ئوسامە حەمدان یەکێ لە ڕێبەرانی موقاوەمەی فەلەستینیش وتوویەتی، خۆڕاگری فەلەستین قەت خاکەکەی جێ ناهێڵێ.

لە لیواری رۆژاواش شەڕ وپێکدادانە بەردەوامە. داگیرکەران هەر رۆژ بە هێرش کردنەسەر ماڵی هاووڵاتیانی فەلەستینی، ژمارێک لەوان قۆڵبەست دەکەن. ناوەندی فریاکەوتن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان (ئانرۆوا) ش ڕایگەیاند، زیاتر لە٥٠٠هەزار کەس لە خەڵکی غەززە، "برسێتی کارەساتبار" تەنگی پێ هەڵچنیون.

ئیدارەی کاروباری دیلە فەلەستینیەکانیش ڕاپۆری داوە، ئاماری فەلەستینیە دیل کراوەکان لە لێواری رۆژاوا، لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا گەیشتووەتە٦هەزار و٢٥٥کەس. وەزارەتی تەندروستیی غەززەش ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا گەیشتووەتە٢٥هەزار و٧٠٠ کەس و ژماری بریندارەکانیش لەو ماوەدا بۆ٦٣هەزار و٧٤٠کەس زیادی کردووە.

سەرپەیڤ