کانونی دوھەم 27, 2024 10:00 Asia/Tehran

لەدرێژەی پاشەکشەی چەکدارانی زایۆنیست لە غەززە سەرچاوە هەواڵدەریە زایۆنیستەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە تیپی یازدەکەشی لەو کەرتە بردۆتەدەر.

سەرچاوە هەواڵدەریە زایۆنیستەکان شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە تیپی یازدەکەشی لەو کەرتە بردۆتە دەرو بیست و پێنجی مانگی بەفرانباریش لەشکرێکی وشکانی ئەو ڕژیمە بەناوی تیپی گوڵانی لە غەزە بردبوەدەر.

بەبۆچوونی پسپۆڕانی بواری شەر بردنەدەری ئەو لەشکرەی زایۆنیستەکان بە شکست و بێ دەسەڵاتیەکی دیکە بۆ تلاویڤ دێتە ئەژمار، ڕادیۆ ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی"یش ڕایگەیاندوە کە هەنووکە سێ لەشکری نەوەدو نۆو سەدو شەست و دوو نەوەدو هەشت"ی ڕژیمی زایۆنیستی لەو کەرتە ماونەوە.

بنکەی هەواڵدەری عەهدیش لە ڕاپۆرتێک دا وێرای ئاماژە بە ڕێژەی بەرچاوی چەکدارانی زایۆنیست لەدەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا پیلانەکانی ئەو ڕژیمەی بۆ شاردنەوەی ئەو بابەتە ئاشکرا کردوەو ڕایگەیاندوە کە زایۆنیستەکان لە غەزەدا کەوتوونە داوەوە.

چونکە بریندارەکانیان لە پێنج هەزار کەس تێپەڕیوون کە لانیکەم دوو هەزار کەسیان نوقستان و پەککەوتە بوون کە ئەو ڕژیمە بەتەواوی ڕایاناگەیەنێ.

سەرپەیڤ