چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ١٢٠ گۆڕی بەکۆمەڵ لە غەززە دۆزراونەتەوە
چاودێری مافی مرۆڤ شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە سەدو بیست گۆڕی بەکۆمەڵ لە غەززە دۆزراونەتەوە.
ئەو دامەزراوە مافی مرۆییە ڕایگەیاند کە سەرەڕای پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژیمی زایۆنیستی و دەستڕانەگەیشتن بە گۆڕستانەکان هاووڵاتیانی غەزە ناچارن شەهیدەکانیان بەکۆمەڵ بنێژن.هاوکات وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غەزەش ڕاگەیاند کە ڕێژەی شەهیدو بریندارەکانی ئەو کەرتە هەڵکشاوە بەجۆرێک کە لەدەسپێکی شەڕەکەوە تاکووئەم چرکەساتە بیست و پێنج هەزارو نۆسەد کەس شەهیدو شەستو چوار هەزارو سەدو دە کەسیش بریندار بوون.
ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردووش بیست و یەک قەڵاچۆی دیکەی بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا دووسەد کەسی دیکە شەهید بوون و سێسەدو حەفتا کەسیش بریندار کراون، هاوکات داگیرکەرانی زایۆنیست پاشنیوەڕۆی دوێنیش لانیکەم بیست و حەوت فەلەستینیان شەهیدو سەدو حەفتاو شەش کەسیشیان بریندار کردوون.
هاووڵاتیانی غەزە لە گۆڕەپانی کوەیتی غەزە چاوەڕوانی وەرگرتنی یارمەتیە مرۆیەکان بوون کە بۆردومان کران و و لەوێس بیست کەس شەهیدو سەدو پەنجا کەسی دیکەش بریندار بوون و ژومارەیەکیان ڕاگوێزرانە نەخۆشخانەی شیفا.