درێژەی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیستی لە باشووری کەرتی غەزە
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە بۆردومان و تۆپبارانی شارەکانی ڕەفەح و خان یۆنس لە باشووری کەرتی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە هەروا بەردەوامە کە بۆتە هۆی شەهیدکرانی ژومارەیەکی دیکە لە خەڵکی فەلەستین.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی زایۆنیست ماڵێکیان لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح و باشوری ئەو کەرتە بۆردومان کردو لەئاکامی بۆردومانی ماڵێکیش لە نزیک تاوێری عەوەز لە گەڕەکی جنینە لانیکەم سێ کەس شەهیدو چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.
ژومارەیەک لە هاووڵاتیانی فەلەستینیش لەئاکامی بۆردومانی ئەو ماڵە بێ سەرو شوێن بوون و یان ژێر دارو پەردوو کەوتن کە هەوڵ بۆ دۆزینەوەیان هەروا بەردەوامە.
هاوکات ڕاگەیاندراوە کە شاری خان یۆنس لەلایەن ئەرتەشی ئەو ڕژیمەوە بەتوندی تۆپباران کراوە.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی غرزەش دوێنێ هەینی لە دواین ئاماری خۆی دا ڕایگەیاند کە هیزە زایۆنیستەکان لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو نۆزدە جار خەڵکیان قەڵاچۆ کردوە کە لەئاکامی دا سەدو هەشتاو سێ فەلەستینی شەهید کراون کە ڕێژەیەکی بەرچاویان هەروا لە ژێر داروپەردوودا ماونەوە.
هەروەها هەواڵدەریەکان ڕاشیانگەیاند کە گەنجێکی فەلەستینی بەناوی قەسام یاسین لەلایەن زایۆنیستەکانەوە شەهید کراوە، ناوبراو خەڵکی گوندی ئەبووزەعیفی نزیک جنین بووە کە بەدەستی ئەو ڕژیمە شەهید کرا.