کانونی دوھەم 29, 2024 11:15 Asia/Tehran

گوردانەکانی عززەدین قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، پەیامێکی ڕوو لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی بڵاو کردەوە و وشداری دا لەحاند بەردەوامبونی سیاسەتی شەڕخوازانەی کابینەی ئەم ڕژێمە.

گوردانەکانی عززەدین قەسام، پەیامێکی ڤیدیۆیی دیکەی بڵاوکردەوە ڕوو لە بنەماڵەی دەستگیرکراوانی ئیسراییلی کە لە دەستی ئەم گوردانانەدان. لەم پەیامەدا ڕوو لەو بنەماڵانە هاتووە: کابینەکەتان درۆتان لەگەڵ دەکات. ئەگەر نەتانیاهوو درێژە بەم شەڕە بدات، ئامادەی بیستنی ئەم هەواڵە بن. ئەویش کوژرانی هەموو دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلییە لەبەر شەڕخوازییەکانی نەتانیاهوو.  

ئەلقەسام شەوی ڕابردوویش پەیامێکی لە ژنەسەربازە دەستبەسەرکراوەکانی ئیسراییلی بڵاو کردەوە کە تێیدا دەستبەسەرکراوانی زایۆنی بە کۆدەنگی دەڵێن: هەموو ئەم ماوەیە ئێمە لە ژێر ئاگری هێرش و بۆردوماندا ژیاوین؛ ئێمە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ڕادەکەین و زۆر جار تەواو نزیک بووین لە کوژرانمان. ئەوان ڕوو لە ئیسراییلییەکان دەڵێن: بڕژێنە سەر شەقامەکان؛ ئێمە هەتا ئێستایش بەشی زۆری ئەم شەڕەمان دۆڕاندووە".

ئەم گرتە ڤیدیۆییە لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە ناڕەزایەتیی دەربڕینەکانی بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی پاش حەفتاهەمین ڕۆژی شەڕی دژ بە غەززە توندتر بووە و نەیارانی بەردەوامبوونی شەڕەکەیش، چەندین جار لە گۆڕەپانی کاپلان لە ناوەڕاستی تێلاڤیڤ کۆبوونەتەوە یان لە بەردەم باڵاخانەی وەزارەتی شەڕی ئیسراییل خۆپیشاندانیان بەڕێوەبردووە.

سەرپەیڤ