سەدو پانزەهەمین رۆژی ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی و ئەمریکا لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424786-سەدو_پانزەهەمین_رۆژی_ژینۆسایدی_رژیمی_زایۆنی_و_ئەمریکا_لە_غەززە
رژیمی زایۆنیستی لە سەد وپانزەهەمین رۆژی ژینۆساید لە کەرتی غەززە هەروا درێژە دەدا بە دەسدرێژکاریی وتاوانکارییەکانی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززەو بەشێوەی هاوکات بۆسەر لێواری رۆژاوای داگیرکراو.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2024 06:30 Asia/Tehran

رژیمی زایۆنیستی لە سەد وپانزەهەمین رۆژی ژینۆساید لە کەرتی غەززە هەروا درێژە دەدا بە دەسدرێژکاریی وتاوانکارییەکانی دژ بە خەڵکی کەرتی غەززەو بەشێوەی هاوکات بۆسەر لێواری رۆژاوای داگیرکراو.

سوپای رژیمی زایۆنی لە دوێنێ شەوەوە هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، جگە لە کەرتی غەززە پەلاماری کردۆتەسەر ناوچە جیاجیاکانی لیواری رۆژاوای داگیرکراو کە بەهۆیەوە، لانیکەم گەنجێکی فەلەستینی شەهید بووەو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.

سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەگەلێکی شاری غەززەشی تۆپباران کرد.

"عیسام ئەل لولو" چالاکی بواری میدیا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکەی، محەممەدو هاوسەر و کوڕەکەی، لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر ماڵەکەیان لە شاری غەززە شەهید بوون.

لەلایەکی دیکەوە، سوپای رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، لە دەسپێکی شەڕ هەتا بەمڕۆ٢٧٧١ ئەفسەر و چەکداری ئیسرائیلی کەوتوونەژێر چاودێریی پزیشکی کە لەو هەژمارە، ١٢٧٦ کەس دوای دەسپێبوونی شەڕی ویشکانی بریندار بوون.

سوپای رژیمی ئیسرائیل رایگەیاند، ٣٨٨ ئەفسەر و چەکداری ئەو رژیمە هەروا لەژێر چاودێریی پزیشکی دان کە رەوشی٣٩کەسیان زۆر شپرزە.

"سرایا القدس" لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامی ڕایگەیاند، خەباتکارانی خۆڕاگریی، هێزەکانی سوپای رژیمی زایۆنی کە لەناو بینایەک لە گەڕەکی"الامل" هەڵکەوتوو لە خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، سەنگەریان گرتبووم بەمووشەکی زیرەک و نیشانەپێک کردە ئامانج و ئەوانیان کوشت و بریندار کرد. گوردانەکانی قودس، لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامی رایگەیاند کە پێگەی پشتیوانیی لوجستی سەرەکیی سوپای رژیمی زایۆنی لە ناوچەی "السودانیە" هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای کەرتی غەززەی بە مووشەکی "بدر-١" و هاوەنی قورس کردۆتە ئامانج.

هاوکات"بنی گاتس"ی وەزیری کابینەی شەڕی رژیمی زایۆنیستی لە وتووێژ لەگەڵ شارۆچکەنشینانی باشوری فەلەستینی داگیرکراو، دانی بەوەدانا کە ڕەنگە شەڕ لەگەڵ حەماس دە ساڵ و لەوانەشە بەقەد بەرەیەکی تەواو بخایەنێ.