جەهادی ئیسلامیی فەلەستین: تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگری، جەنایەتی جەنگییە
کانونی دوھەم 31, 2024 13:00 Asia/Tehran
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین تیرۆری سێ خەباتکاری خۆڕاگریی بە جەنایه تی جەنگی زانی و پێی داگرت کە ئەم جەنایەتە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بە سەرەخۆشی کردنی شەهیدبوونی سێ خەباتکاری خۆڕاگری ڕایگەیاند کە کردەوەی ڕژێمی ڕەگەزکوژی ئیسراییل بنپێکردنی یاسا و ڕێسا مرۆڤدۆستانەکان و نەریت و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکانە و جەنایەتی جەنگی دێتە ئەژمار.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین پێی داگرت: جەنایەتی ڕژێمی ڕەگەزکوژی زایونی لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری و گەلی فەلەستینەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە.