حەماس: ئاگربڕیی هەمیشەیی لە غەزە بواری سەرەکیە بۆ هەر هەنگاونانێکی دواتر
ڕاوێژکاریی میدیایی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنهوه ی حەماس وتی: تاکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربڕ نەهاتۆتە ئاراوەو ئەوە ڕژیمی زایۆنیستیە کە کۆسپ دەخاتە بەردەم ڕێککەوتن.
تاهیر ئەلنونوی ئەندامی بزوتنەوەی حەماس و ڕاوێژکاریی میدیایی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی ئەو بزاڤە ڕایگەیاند کە ئاگربڕیی هەمیشەیی لە غەزە بواری سەرەکیە بۆ هەر هەنگاونانێکی دواتو هێشتا خۆڕاگری فەلەستین زۆرشتی لەبەردەستایە بۆ لەنەکاو هەڵکوتانە سەر دوژمن و ئەوەش کە قسەی لێدەکرێ کۆمەلێک پێشنیارە کە دراوەتە بزوتنەوەی حەماس بەڵام هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک نەهاتۆتە ئاراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کاتێک ئاگربڕ جێ بەجێ بوو و بەدواشی دا گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینی و گیراوە زایونیستەکان ئاڵوگۆڕ کران ئەمجا بڕیاری بنیاتنانەوەی غەزە دەدرێ بەڵام جارێ پرسی سەرەکی ڕاگیرانی دەستدرێژکاری زایونیستەکانەو کاتێک کە ئەو بابەتە گرینگە جێ بەجێ ببێ، پرسە گرینگەکانی دیکەش تاوتوێ دەکرێن.
نونو هەروەها بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە هەرچەشنە هەوڵێکی ئەو ڕژیمە بۆزاڵ بوونی بەسەر هێڵی فلادلفیادا بەواتای شەهیدبوونی بەهەزاران ئارارەو پەرتەوازەی فەلەستینیە لەلایەن زایونیستەکانەوە.