شوبات 01, 2024 12:50 Asia/Tehran

تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند کە چەکدارانی زایۆنی و چەکەمەنی و کەرەستە سەربازییەکانیان لە شاری خان یونس لە باشوری کەرتی غەززە، کردۆتە ئامانج.

گوردانەکانی شەهیدانی ئەقسا ڕایگەیاند کە چەکدارێکی زیۆانی لە میحوەری رۆژاوای خان یونسی کوشتووە.

گوردانەکانی "سرایا القدس"لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش ڕایگەیاند کە هەڵمەتی هاوکاتی هاوەنی و رۆکێتی بە مووشەکی بەدری یەک و ١٠٧ بەدژ گردبوونەوەی چەکدارانی زایۆنی و کەرەستە سەربازییەکانیان لە رۆژهەڵات و باشور و رۆژاوای خان یونسی ئەنجام داوە. گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس)یش ڕایگەیاند کە بە رۆکێتی ئەلیاسینی١٠٥، تانکێکی رژیمی زایۆنی لە جۆری مێرکاوای لە رۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززە، پێکاوە.

رادیۆ سوپای رژیمی زایۆنیش بەڕاگەیاندنی هەواڵی چوونەدەری تیپی پێنجەمی پاشەکەوتی ئەو رژیمە لە کەرتی غەززە، ڕاشیگەیاند کە سێ چەکداری سوپای زایۆنی کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. بەم چەشنە ژماری کوژران و بریندارانی سوپای زایۆنی کە بە فەرمیی ڕاگەیێندراوە، گەیشتە ٥٦٠ کەس. ژماری تانکەکان، ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان، ترۆمبیلی نەفەرهەڵگر و شۆڤڵە تێکشکێندراوەکانی سوپای زایۆنی لەماوەی شەڕی غەززەدا، ٩٠٠ی تێپەڕاند کە ئامارێکی زۆر سامناکە بۆ زایۆنییەکان، هەڵبەت دەبێ ژماری دەیان ئۆتۆمبیل و تانکی تێکشکێندراوی زایۆنییەکان لە باکوری فەلەستینی داگیرکراو لەلایەن حیزبوڵڵاشی لێ زیاد بکرێ.

سەرپەیڤ