چەن ترۆمبیلی سەربازی و ئەفسەرێکی زایۆنی کەوتنە داوی قەسامەوە
گوردانەکانی قەسام وێنە و گرتەگەلێکیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە خستنەداوی چەندین ترۆمبیلی سەربازیی ڕژێمی داگیرکەر و هەروەها پێکانی ئەفسەرێکی ئیسراییلی لە گەڕەکەکانی تەلولهەوا و شێخ ڕزوان هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای غەززە.
میدیاکان کاتی پێکرانی ئەفسرێکی زایۆنی بە چەکی "غول"ی دەستی خەباتکارانی قەسامیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند؛ قەسام هێرشی کردە سەر مۆڵگەی زایۆنییەکان لە نێو ماڵێکدا لە ڕۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە کەرتی غەززە ، ئەم هەڵمەتە بە تەقاندنی گوللەهاوەن ئەنجام درا و بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارێک هێزی زایۆنی. قەسام جەختیشی کردووە کە بە گوللەهاوەنی تاندۆم شۆڤەڵێکی سەربازیی مۆدیلی "دی نۆ"ی سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژاوای خان یونس تیا بردووە.
لە هەواڵێکی دیکەدا گوردانەکانی قەسام باسی کوژارن و بریندار بوونی ژمارێک ئەفسەر و سەربازی زایۆنی کرد لە هەڵمەتێکدا لە ڕۆژاوای خان یونس. لە لایەی دیکەوە پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی غەززە بەردەوامە و لە بۆردومانی ناوچەی "ئەلمەواوسی" لە ڕۆژاوای خان یونس ژمارێک فەلەستینیی بێ تاوان شەهید بوون و ژمارێکیش بریندار. خوێندنگەی "ئەمەل"ـیش کە شوێنی نیشتەجێبوونی ئاوارە فەلەستینییەکان بوو لە ڕۆژاوای خان یونس، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە بۆردومان کرا.