شوبات 03, 2024 09:30 Asia/Tehran

نوێنەر و پشکێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی چەکی کۆکوژ وتی: ستراتژیی ڕژێمی ئیسراییل لە غەززە شکستی هێناوە و ئەوە حەماسە کە هەم لە گۆڕەپانی سەربازی و هەم لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتووی مەیدانە.

"سکۆت ڕەیتیر" ئەفسەری پێشووی دەزگەی هەواڵگریی سوپای ئەمریکا و نوێنەر و پشکێنەری پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی چەکی کۆکوژ وتی: سەردەمی پێشپپێگریی ئۆتۆمات ئیتر کۆتایی هاتووە و بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی (حەماس) لە شەڕی دژ بە ڕژێمی ئیسراییل لە کەرتی غەززە هەم لە گۆڕەپانی سەربازی و هەم لە گۆڕەپانی سیاسیدا سەرکەوتوو بووە، هەڵبەت ڕژێمی ئیسراییل بۆی دەرکەوتووە کە ئەو ستراتژییەی لە غەززە گرووتەیەتییە بەر نەیتوانیوە حەماس لاواز بکات، لەبەر ئەوەیە خەریکە تیپەکانی دەباتە دەرەوە.

ئەم ئەفسەرەی پێشووی دەزگەی هەواڵگریی سوپای ئەمریکا وتی کە تێلاڤیڤ لە هەموو ئاستێکی ئەم شەڕە سیاسی، سەربازی و ئابوورییەدا شکست دێنێ و دۆڕاوی مەیدان دەبێ و بێتوو ئەمڕۆ لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوا و دەرەوی، هەڵبژاردن بەڕێوە بچێ، ئەوە حەماسە کە سەردەکەوێ، لەبەر ئەوەی کە  تەنیا ڕێکخراوێکی فەلەستینییە کە کارایە و خوازیاری پێکهاتنی وڵاتی فەلەستینە. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری حەماس سەرکەوتوو بوو، راشیگەیاند؛ ئەم هەڵمەتە بە لەونێ ئسیراییلی کوێر کرد و تێلاڤیڤ بۆ قەرەبوو کردنەوەی  ئەو شکستە دەستی دایە ژینۆساید و هەربۆیە نەیتوانی دەستبەسەرکراوانی ئازاد بکات. 

سەرپەیڤ