بۆردومانکرانی غەززە بە ٦٦ هەزار تۆن بۆمب
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە باسی داڕژاندنی شەست و شەش هەزار تۆن بۆمب و تەقەمەنی لەلایەن زایۆنییەکانیەوەی کرد بە سەر ئەم ناوچە گەمارۆدراوەیەدا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە ،سێسەد و شەست ماڵ و خانووبەرە بە هۆی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی خاپوور کراون.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لەم ماوەیەدا شەست و شەش هەزار تۆن بۆمب بە سەر غەززە داڕژاوە کە بۆتە هۆی خاپوور کرانی دووسەد ئاسەواری کەونارایی و شوێنەواری فەرهەنگی، سێسەد و نەوەد و پێنج مزگەوت و زانکۆ، چوارسەد و چل و حەوت مزگەوت و سێ کڵێسە.ئەم ناوەندە فەلەستینییە ڕاشیگەیاند: ڕژێمی زایۆنی لەم ماوەیەدا دوو هەزار و سێسەد و بیست و پێنج جەنایەتی لە غەززە ئەنجام داوە و هەروەها سی نەخۆشخانە و پەنجا و سێ ناوەندی دەرمانی لە غەززە بە تەواوەتی تیا بردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حکومی لە غەززە ڕاشیگەیاند؛ گیانی دە هەزار نەخۆشی شێرپەنجەیی لە کەرتی غەززە لەبەر پەککەوتنی بەشی پزشکی و دەرمانی لەم ناوچەیە کەوتۆتە مەترسیەوە.