شوبات 09, 2024 09:30 Asia/Tehran

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پەرتەوازە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا ڕایگەیاند، سەدی هەشتاو چواری دامەزراوەو دەرمانگەو نەخۆشخانەکانی غەزە لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی زیانیان وێ کەوتوە.

ئانڕوا دوێنێ ڕایگەیاند کە لەکۆی بیست و دوو ناوەندی دەرمانی و تەندروستی ژێر چاودێری ڕێکخراوەکەی هەرتەنیا چوار ناوەندیان چالاکن و ئەوانی دیکە لەبەر پەلامارە ئاسمانیەکان و بەربەستە داسەپاوەکان ڕاگیراون.

ئانڕوا وێنەیەکی لە ناوەندی دەرمانی شێخ ڕیزوان لە بەرودوای بۆردومانەکان بەو ناوەندە تەندروستیانەوە پەیوەست کردو نووسی کە وێنەگەلی کارەساتباری بەرودوای، بۆردومانەکانی ئەو ڕژیمە نیشاندەری ڕادەی زیان گەیشتنە بە ناوەندە دەرمانیەکانی ژێر چاودێری ئانڕوا لەو کەرتە.

لەمدوایانەدا ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور"یش وێڕای وریایی دانی لەبەریەک هەڵوەشانی سیستمی دەرمانی و تەندروستی غەزە ڕایگەیاندبوو کە هێچ شوێنێکی بێ خەم و دڵنیا لە غەزە بوونی نیەو تەنانەت نێو نەخۆشخانەکانیش پارێزراو نین.

لەلایەکی دیکەوە سووتەمەنی وەک پێویستی سەرەکی بۆ چالاکی نەخۆشخانەکان زۆر بەدەگمەن دەست دەکەوێ و ئەوەش بۆتە کێشەیەکی دیکەی کەرتی دەرمان و تەندروستی.

نوسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە مەدیتەرانە وریایی دا کە تەرمی نێو ساردخانەی نەخۆشخانەکانی غەزە زۆرترن لە لێهاتوویی ئەو نەخۆشخانانەو ئەوەش دەبێتە هۆی کارەساتێکی ژینگەیی و هەڕەشە لەسەر تەندروستی گشتی لەدەرەوەو نێوخۆی ئەو کەرتە.

سەرپەیڤ