دڕندەکاری ئیسڕائیل نەخۆشخانەی ناسری غەزەی خستە بەردەم کارەساتی تەندروستی و مرۆیی
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە پێداگری کرد کە کۆگەی نەخۆشخانەی ناسر لەبەر بەردەوامی گەمارۆو پەلاماری ئامانجدارو دووپاتەی چەکدارانی داگیرکەر ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ کارەساتی تەندروستی و مرۆیی.
ئەشرەف قەدرە"ی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە لەو پەیوەندیەدا وتی: سێسەد کەسی کادری پزیشکی چوارسەدو پەنجا بریندارو نەخۆش و دە هەزار ئاوارە کە لە نەخۆشخانەی ناسرخۆیان حەشار داوە لەبەر برسیەتی کە وتونە بەردەم هەڕەشەی مەرگ و لەبەردەم پەلاماری داگیرکەرانیش دان و لەبواری ئامێری بێهۆشکردن و چاودێری تایبەت وکەلوپەلی نەشتەرگەریش تووشی کەمووکووڕی لەڕادەبەدەرین.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەزە پێداگری کرد کە لەبەر کەمی سووتەمەنی ژینڕاتۆڕی نەخۆشخانەکان، لەماوەی کەمتر لە چلوهەشت کاتژومێری داهاتوو لەکار دەکەون و هەربۆیە کارەبای نەخۆشخانە لەماوەی شەوو ڕۆژدا چەندین جار دەپچڕێ.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چەکدارانی داگیرکەر بەردەگرن بە هاتووچۆی ئامبوڵانسەکان و بەڕێکردنی نەخۆش و بریندار بۆ نەخۆشخانەی ناسرو لەبەر بۆردومانی بێ وچانی دەوری ئەو نەخۆشخانەش تانکێرو سەرچاوەی ئاوەکان لەکار کەوتوون و تاکووئێستا نەمانتوانیوە نۆژەنیان بکەینەوە.