گیانی نەخۆشان، ئاوارەکان و ستافی پزیشکیی نەخۆشخانەی"ناسر" لە مەترسی دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425074-گیانی_نەخۆشان_ئاوارەکان_و_ستافی_پزیشکیی_نەخۆشخانەی_ناسر_لە_مەترسی_دایە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە وێڕای ئاماژە بە گەمارۆی نەخۆشخانەی "ناسر" لە غەززە، لەلایەن سوپای زایۆنییەوە، وتی کە گیانی نەخۆشان، ئاوارەکان و ستافی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە لە مەترسی دایە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 11, 2024 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە وێڕای ئاماژە بە گەمارۆی نەخۆشخانەی "ناسر" لە غەززە، لەلایەن سوپای زایۆنییەوە، وتی کە گیانی نەخۆشان، ئاوارەکان و ستافی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە لە مەترسی دایە.

"ئەشرەف قەدرە" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە وتی: هێزە داگیرکەرەکان بەردەوام بینا و باڵەخانەکانی نەخۆشخانەی ناسر لە غەززە، دەدەنە بەردەسڕێژ و تەقە.

قەدرە هەروەها وتی کە کەس ناتوانێ لەنێوان بیناکانی نەخۆشخانەدا هاتووچۆ بکاو ئێمە نیگەرانی گیانی٣٠٠ کارمەندی ستافی پزیشکی، ٤٥٠ بریندار و نەخۆش و دە هەزاار ئاوارەی نێو ئەو نەخۆشخانەین.

ژیدەر خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند، تانک و شۆڤڵەکانی رژیمی زایۆنی لە نزیک نەخۆشخانەی مەیدانیی "ئەلئوردونی" هەڵکەوتوو لە تەنیشت نەخۆشخانەی ناسر جێگیربوون.