کەڵکوەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی لە چەکی قەدەغە لە پەلاماردانی ڕەفەح
لە سەد و بیست و نۆهەمین ڕۆژی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ئەمڕۆ سەدان شاروومەند لەوان هەژمارێکی زۆر ژن و منداڵ لە بۆردومان و پەلامارە قورسەکانی داگیرکەران بۆ سەر ڕەفەح شەهید و بریندار بوون.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە باکووری ڕەفەح بۆردومانێکی قورسی بە خۆوە بینیوە و راپۆرتگەلێک سەبارەت بە پەلاماری سوپای داگیرکەر بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان غەززە و میسر بڵاو بۆتەوە. ژێدەرە خۆجێیەکان دەڵێن ڕژێمی زایۆنی چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە لە پلاماردانی ڕەفەحدا.
ژێدەرە دەرمانی و نەخۆشخانەییەکان لە ڕەفەح باسی شەهید بوونی زیاتر لە سەد شاروومەند لەوان هەژمارێکی زۆر ژن و منداڵ و بریندار بوونی سەدان کەسی دیکە لەم ناوچەیان کردووە. ژێدەرە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەران لە چل پەلاماری تازەیاندا بۆ سەر ڕەفەح دەستیان داوەتە کوتان و تیابردنی ژمارێکی زۆر ماڵ و مزگەوت کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێیاندا پەنایان گرتبوو.