زیاتر لە١٠٠هەزار فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە گشتداگرەکانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425136-زیاتر_لە١٠٠هەزار_فەلەستینی_بەرەوڕووی_مەترسیی_تووشبوون_بە_نەخۆشییە_گشتداگرەکانن
مانگی سوری فەلەستین ئەمڕۆ وێڕای وشداریدان لەبارەی درێژەی شەڕی غەززەو دۆخی کارەساتباری شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە، ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی شاری رەفەح حەشیمەتێکی زۆری تێدایە، زیاتر لە١٠٠هەزار ئاوارەی فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە چڵکی و گشتداگرەکانن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 13, 2024 11:30 Asia/Tehran

مانگی سوری فەلەستین ئەمڕۆ وێڕای وشداریدان لەبارەی درێژەی شەڕی غەززەو دۆخی کارەساتباری شاری رەفەح لە باشوری کەرتی غەززە، ڕایگەیاند: بەهۆی ئەوەی شاری رەفەح حەشیمەتێکی زۆری تێدایە، زیاتر لە١٠٠هەزار ئاوارەی فەلەستینی بەرەوڕووی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە چڵکی و گشتداگرەکانن.

مانگی سوری فەلەستین وێڕای ئاماژە بە تاوانکاریی شەوی ڕابردووی رژیمی زایۆنی بۆسەر رەفەح ڕایگەیاند، بەڕادەی پێویست ئەمبولانسمان نیە بۆ ڕزگارکردن و گواستنەوەی برینداران و بە سەرنجدان بەوەی زۆربەی قوربانیان هەروا لەژێر دارووپەردوو دان، ژماری شەهیدان ڕوو لە زیادبوونە.

فڕۆکە جەنگییە بۆمب هاوێژەکانی رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و شەوی رابردوو، ماڵ و خانووبەرەکانی نزیک بنکەی مانگی سوری فەلەستین لە ناوەڕاستی شاری ڕەفەحیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، بەسەدان فەلەستینی دیکە شەهیدو بریندار بوون.

ئێستا نزیک بە یەک ملوێن و سێ سەت هەزار فەلەستینی پەنایان بردۆتە شاری ڕەفەح و رژیمی زایۆنی خۆی بۆ هێرشی بەرفراوان بۆسەر ئەو شارە ئامادە دەکاو ڕێکخراوە نێودەولەتییەکانیش لەبارەی ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لەو ناوچەی کەرتی غەززە، وشدارییان داوە.