شوبات 15, 2024 14:30 Asia/Tehran

رۆژهەڵات و رۆژاوای خان یونس هەڵکەوتوو لە کەرتی غەززە، گۆڕەپانی شەڕ وپێکدادانی قورسە لە نێوان تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین و چەکدارانی رژیمی داگیرکەری زایۆنی.

گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام، لقی سەربازیی حەماس رایگەیاند، خەباتکارانی ئەو گوردانە، ماڵێکیان لە ناوچەی "سەتر" لەباکوری خان یونس تەقاندەوە کە پێشتر بۆمبڕێژکرابوو. لەو تەقینەوەدا ژمارێک چەکداری زایۆنی کە لەوێ جێگیرببوون، کوژران و یان بریندار بوون.

لە ناوچەی "قەرارە" لەباکوری خان یونسیش هێزەکانی گوردانی قەسام، تانکێکی ئیسرائیلی جۆری مێرکاوا و شۆڤڵێکی سەربازیی جۆری "دی ٩"یان بە رۆکێتی "یاسینی١٠٥" کردەئامانج.

هەرلەو ناوچەیە، هێزەکانی قەسام، سێ تونێلیان تەقاندەوەو ژمارێک لە چەکدارانی زایۆنیان کوشت یان بریندار کردو هەرکە هێزە یارمەتیدەرەکانی زایۆنی بۆ ڕزگارکردنی چەکدارانی گرفتار، هاتنەنێو تونێلەکان، بە رۆکێتێکی دیکە، ئۆتۆمبیلی ئەوانیشیان پێکا.

هێزەکانی قەسام هەروەها توانیان دەت بەسەر درۆنێکی رژیمی زایۆنیدا بگرن و بیخەنەخوارەوە کە خەریکی سیخوڕیی لە رۆژهەڵاتی ناوچەی "حەی زەیتون" لە غەززە بوو.

سەرپەیڤ