٢٠٢٣ ناهێمنترین ساڵ بوو بۆ پەیامنێران لە دە ساڵی ڕابردوودا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425224-٢٠٢٣_ناهێمنترین_ساڵ_بوو_بۆ_پەیامنێران_لە_دە_ساڵی_ڕابردوودا
بەپێی ڕاپۆری ساڵانەی کۆمیتەی پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان، ٧٥ لەسەتی ئەو پەیامنێرانەی ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، فەلەستینی بوون و لەشەڕی غەززەدا شەهید کراون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 17, 2024 08:00 Asia/Tehran

بەپێی ڕاپۆری ساڵانەی کۆمیتەی پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان، ٧٥ لەسەتی ئەو پەیامنێرانەی ساڵی رابردوو لە سەرتاسەری جیهان کوژراون، فەلەستینی بوون و لەشەڕی غەززەدا شەهید کراون.

بەپێی ڕاپۆری ساڵانەی کۆمیتەی پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان (سی پی جەی)، "حەفتاو دوو کەس لەو ٩٩ پەیامنێرەی لەساڵی ٢٠٢٣ لەسەرتاسەری جیهان کوژراون، ئەو فەلەستینیانە بوون کە رووماڵی شەڕی غەززەیان دەکرد".

"جودی گینزبرگ" سەرۆکی کۆمیتەی پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان بەئاماژە بەوەی کە شەڕی غەززە لەباری جێی مەترسی بوون بۆ پەیامنێران، کەم وێنە بووە، ئاماژەی کردە سنوردارکرانی هاتن بۆ غەززەو وتی: "پەیامنێرانی جیهانی نەیانتوانیوە بێنە غەززە، ڕێگەیان پێ نەدراوە، مەگەر لە سەفەری زۆر کۆنترۆڵکراودا کە لە ژێرچاودێریی سوپای ئیسرائیلدا بووبێ".

سەرەتای فێڤرییەی ئەمساڵ، ڕێکخراوی ئازادیی ڕۆژنامەو چاپەمەنی، ژماری گشت ئەو پەیامنێرانەی لە شەڕی غەززە شەهیدبوونی هەشتاو پینج کەس ڕاگەیاند، ئەوە لەکاتێکدایە کە لەساڵی دووهەزار و بیست و دوو ژماری گشت پەیامنێرانێک کە لەسەرتاسەری جیهان کوژران، پەنجاو حەوت کەس ولەساڵی دووهەزار و بیست و یەک، چل و شەش کەس بوو.