شوبات 19, 2024 09:30 Asia/Tehran

دەسدرێژیی بێ بڕانەوەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بە سەرنجدانی پەلاماری بەمزوانەی داگیرکەران بۆ سەر ڕەفەح کە نزیکەی یەک ملوێن و نیو ئاوارەی تێدایە، پێی نایە سەد و سی و پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە.

میدیا فەلەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە بۆردومانی زەوینی و ئاسمانیی داگیرکەرانی زایۆنی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ‌غەززە ئێستایش بەردەوامە. وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕۆژی شەممە پێیداگرت کە لە ٩ پەلاماری ڕژێمی زایۆیندا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٨٣ کەس شەهید بوون و ١٢٥ کەسیش بریندار بوون و سەرجەمی قوربانیانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی گەیاندۆتە 28858 شەهید و 68677 بریندار.

لە درێژەی ئەم جەنایەتانەدا بەلەمەجەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستیان دایە گوللەبارانی قەراخاوەکانی شاری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە. فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ئیسراییلیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵێکیان لە گەڕەکی شیخ ڕزوان بۆردومان کرد کە ئەو بۆردومانە حەوت شەهید و ژمارێکی زیاتر برینداری لێکەوتەوە.

میدیا فەلەستینییەکان راپۆرتیان داوە کە سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی خەریکی تووندتر کردنی بۆردومانی ناوچەکانی شاری ڕەفەح و دەڤەری ئەم شارەیە و بۆردومانی خان یونسیش هەر بەردەوامە و بە هۆی بۆردومان کرانی ماڵێک لە دەیرولبەلح لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و زەوی و زاری کشت و کاڵی لە باکووری ڕەفەح، ١٠ فەلەستینی شەهید بوون کە  ژن و منداڵیشیان تێدا دەبیندرێ. 

سەرپەیڤ