شوبات 19, 2024 17:10 Asia/Tehran
  •                                            پێشگیری کردن لە هاتنی فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا موسوڵمانەکان لەدژی ئیسرائیل یەکدەنگتر ویەکگرتووتر دەکات

کاربەدەستانی ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنی لە کاردانەوە بە بڕیاری ئەم دواییەی کابینەی ئەم ڕژێمە لەمەڕ داسەپانی بەرتەسکایەتی هاتنی فەلەستینیەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی مۆبارەکی ڕەمەزان، وشداریان دا کە ئەم کارە، موسەڵمانەکان لەدژی ئیسرائیل یەکدەنگترو یەکگرتووتردەکات

بە گیڕانەوە لە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونوت کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی بە هوشداریدان سەربارەت بە یەکیەتی ویەکگرتووی موسوڵمانان لە هێڵی سەوز" سنووری سەرزەویە داگیرکراوەکان لە ساڵی ١٩٦٧" وڕۆژهەڵاتی ناڤین ، جەختیان کرد کە گەڵاڵەی بەرتەسک کردنی هاتنی فەلەستینیەکان بۆمزگەوتی ئەقسا لە دەورانی هەستیاری شەڕ بە پێوەندیەکانی ئەم ڕژێمە لەگەڵ وڵاتانێکی وەکوو میسر، ئەردەن ، ئیمارات وقەتەرکە بڕێک لەوان دەوری گرینگیان لە وتووێژەکانی ئازادکرانی یەخسیرانی زایۆنی گیڕاوەودەگیڕن  ، زیان دەگەیەنن.

سەرپەیڤ