جەهادی ئیسلامی: دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا لەدووی بەجولەکەکردنی مزگەوتی ئەقسایە
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە کاردانەوە بە سنووردارکرانی هاتنی نوێژخوێنان بۆ مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان رایگەیاند کە دوژمن بە سنووردارکردنی مزگەوتی ئەقسا بەشێک لە پلانەکەی خۆی سەبارەت بە بەجولەکەکردنی فەلەستینی داگیرکراو و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان پێ و شوێن دەگرێ.
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وشداری دا بە بنیامین نەتانیاهوو و وەزیرانی کابینەکەی سەبارەت بە سنووردارکردنی دەسڕاگەیشتنی نوێژخوێنان بە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
جەهادی ئیسلامی وتیشی: سنووردار کردنی هاتنی نوێژخوێنان بۆ نێو مزگەوتی ئەقسا پیشان دەدات کە دوژمن مزگەوتی ئەقسا وەک بەشێک لە پلانەکەی سەبارەت بە بەجولەکە کردنی فەلەستین و کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان چاو لێ دەکات.بزوتنەوەی حەماسیش گەڵاڵەکەی زایۆنییەکان سەبارەت بە پێشگری بە هاتنی نوێژخوێنانی فەلەستینی بۆ نێو مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد و ڕایگەیاند قەبووڵکردنی ئەم گەڵاڵەیە پەرەسەندنی زیاتری جەنایەتەکانی زایۆنییەکانی بەدواوە دەبێ.
بن گوێر لە ئەندامانی کابینەی تووندڕەوی نەتانیاهوو داوای ئەوەی کردووە کە لە مانگی ڕەمەزاندا هاتنی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆاژواوە بۆ مزگەوتی ئەقسا بە تەواوەتی قەدەغە بکرێ.