شوبات 22, 2024 07:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمە سازشکارە عەرەبیەکان بەندەرو خاکەکەیان خستۆتە خزمەت ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستیەوە بەڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ئەمریکاو زۆر لە وڵاتانی ئوروپایی هاوبەشی دڕندەکاریەکانی تلاویڤن.

عەلی ئەبووشاهینی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە میانەی پرێس کۆنفڕانسە هاوبەشەکەی لەگەڵ ئۆسامە حەمدانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە چەند ڕژئیمێکی عەرەبی هەر سەیری شەڕەکەی غەزە دەکەن و بۆخۆیان سەربەخۆ نین وتیشی: گومانی تێدا نیە کە هەوڵی ئێران ڕۆڵێکی گرینگی هەبوە لە پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین و هەر بەو هۆیەشەوە یەکڕیزی هێڵی خۆڕاگری پەرەی سەندوە.

ناوبراو وتی: ڕژیمی داگیرکەری قودس هەڵوێستی ژینۆسایدو کۆمەڵکوژی گەلی فەلەستین پێوشوێن دەگرێ بەڵام دەبێ بزانێ کە هێزەکانی ئێمە بە قارەمانەتی و دلێری و خۆڕاگڕی سەرجەم پیلانی دوژمنەکان پووچەڵ دەکەنەوەو یەکیەتی نێوان خەباتگێڕانی لێواری ڕۆژئاوا غەزە هۆکاری سەرکەوتن خەباتی خەڵکی فەلەستینە.

ئەبووشاهین ڕایگەیاند کە نزیکەی ملوێن و نیوێک فەلەستینی لە ڕەفەحن و پەلاماری ئەو ناوچە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە دەبێتە کارەسات بارترین دڕەندەکاری ئەو ڕژیمە لەم سەدەیەدا، دیارە ئەگەری پەلاماردانی ڕەفەح هەڵاتن بەرەو دواوەیە، چونکا قەبووڵی ئاگربڕ بەواتای شکستی ئەو ڕژیمەیەو هەربۆیە پەلاماردانی ڕەفەح بۆ قەرەبووی ئەو شکستەیە.

سەرپەیڤ