شوبات 22, 2024 09:30 Asia/Tehran

لە سەدو سی و هەشتەمین ڕۆژی ژینۆسایدئی خەڵکی غەزەو لێواری ڕۆژئاوا لەلایەن ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستیەوە، چەکدارانی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەم لەمیانەی پەلامارێکی بەربڵاوی جنین"ی لێواری ڕۆژئاوا گەنجێکی فەلەستینیان شەهید کردو کاولکاریەکی زۆریان وەڕێخست.

پەلاماری داگیرکەرانی زایۆنیست بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەزە هەروا بەردەوامەو بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئەو کەرتە ژومارەی شەهیدانی ئەو شەڕە گەیشتۆتە زۆرتر لە بیست و نۆ هەزارو سەدو نەوەدو پێنج کەس و شەست و نۆ هەزار کەسیش بریندار بوون کە تەرمی زۆر لەو شەهیدانە لە ژێر داروپەردوودا ماوەتەوەو داگیرکەران بەردەگرن بە چوونی ئیکیپگەلی فریاگوزاری پزیشکی بۆ ئەو شوێنانە.

دۆخی نەخۆشخانەی ناسریش کارەساتبارەو بیست و پێنج فەرمانبەرو سەدو سی و شەش نەخۆش لەو نەخۆشخانەدا بەبێ ئاوو کارەباو خواردن و ئامێری ئۆکسژن ماونەوەو هاوکات دیسانەوە مزگەوتی ڕیز ساڵحین"ی نێو کەمپی جیبالیای باکوری کەرتی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە بۆردومان کرا.

هاوکات چەکدارانی ئەو ڕژیمە هەڵیان کوتایە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا شارۆچکەی یەعبودی جنین و خەلکی فەلەستین بەرەنگاریان بوونەوە، هاوکات داگیرکەران پەلاماری جەبەل جەوهەری باشووری خەلیل"یشیان دا، کە لەئاکامی دا گەنجێکی فەلەستینی بریندار بوو.

زایۆنیستەکان وێڕای ئاماژە بە شارۆچکەی خزری باشووری بەیت لەحم گەنجێکی ئەو دەڤەرەشیان دەست بەسەر کرد.

شایانی باسە شەڕێکیش لەنێوان زایۆنیستەکان و هاووڵاتیانی فەلەستینی لە شارۆچکەی "تقوع"ی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەیت لەحم سەری هەلدا. 

سەرپەیڤ