تێکشکێندرانی دوو ئۆتۆمبیل و تانکێکی مێرکاوای رژیمی زایۆنی لەباکوری کەرتی غەززە
خەباتکارانی خۆڕاگریی فەلەستین لە تێکهەڵچوون وپێکدادانی قورس لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە ناوچەی "ئەلزەیتون" لەباکوری کەرتی غەززە، دوو ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانکێکی مێرکاوای رژیمی زایۆنیان تێکشکاند.
گوردانەکانی "سەرایا ئەلقودس" لقی سربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند، دوو ئۆتۆمبیلی سەربازیی رژیمی زایۆنی لە غەززە، تێکشکاند.
سەرایا ئەلقودس ڕاشیگەیاند؛ خەباتکارانی خۆڕاگریی بە بۆمبی جۆری "ساقب"، ئەو دوو ئۆتۆمبیلە سەربازییەیان لە ناوچەی ئەلزەیتون تێکشکاندووە.
هەروەها گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، تانێکی زایۆنی لەجۆری مێرکاوای بە رۆکێتی "ئەلیاسینی ١٠٥" لەناوچەی زەیتون تێکشکاندووە. گوردانەکانی شوهەدای ئەقساش ڕایگەیاند ؛ خەباتکارانمان بە رۆکێت و ڕەشاشە شەڕی قورس دەکەن لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی لە ناوچەی زەیتون.