شوبات 24, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکانی غەزە سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆش ژومارەی شەهیدەکانی ئەو کەرتە لەئاکامی پەلاماری ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر ماڵی خەڵک گەیشتە چل کەس و زۆرتر لە سەد کەسی دیکەش بریندار بوون.

نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین جێگیر لە غەزە وێڕای پشتڕاستکردنەوەی شەهیدکرانی چل هاووڵاتی دیکەی فەلەستینی لەمڕۆدا، ڕاشیگەیاند کە ئێمە جگە لە زایۆنیستەکان حکومەتی ئەمریکاو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە بەرپرسیاری ئەو دڕندەکاریانەدەزانین و داوا لە جیهانی ئازادیخواز دەکەین کە هەوڵ بدەن بەخێرایی ئەو شەڕەی کە ڕژیمی زایۆنیستی بەدژی خەڵکی سڤیلی فەلەستین وەڕێی خستوە کۆتایی بێ. 

لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر چوار ماڵ لە دەیربەلەح چل کەس شەهیدو بەدەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

وەزارەتی تەندروستی غەزەش شەوی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو داگیرکەران نۆ هەڵمەتی قەڵاچۆیان بەڕێوە بردوە کە لەئاکامی دا نەوەدو حەوت کەس شەهیدو سەدو سی و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، کە هێشتا زۆر لە تەرمەکان هەروا لەژێر دارو پەردوودا یان لەسەر شەقامەکان ماونەوەو داگیرکەران ناهێڵن ئیکیپە فریاگوزارەکان بچنە سەریان.

لەهەمان کات دا وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەزە ڕایگەیاند کە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامارە نوێیە ژومارەی شەهیدانی ئەو کەرتە لەدەسپێکی شەرەکەوە تاکوو ئێستا گەیشتە بیست و نۆ هەزارو چوارسەدو دە کەس و شەستو نۆ هەزارو چوارسەدو شەستو پێنج کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ