شوبات 24, 2024 14:15 Asia/Tehran

شەڕو پێکدادانی نێوان هێزەکانی خۆڕاگری و چەکدارانی داگیرکەری زایۆنیست لە ناوچەکانی دزەکردنە نێو غەزەدا چڕ بۆتەوەو گوردانەکانی قەسام هەروا لە هەموو هێڵەکانی شەڕدا زەبری گورچکبڕ لەدوژمن دەوەشێنن.

گوردانەکانی قەسام لقی سەربازی بزوتنەوەی حەماس لەسەروبەندی چوونەنێو دەڤەری زەیتوونی باشووری ساری غەزەوە دەبابەیەکی میرکاوای ڕژیمی زایۆنیستیان بە ڕاکێتی یاسین سەدو پێنج کردە ئامانج و هێزەکانی خۆڕاگری پشتڕاستیان کردۆتەوە کە تاک هەڵگرێکی سەربازی زایۆنیستیش بەڕاکێتی یاسین سەدو پێنج لە ناوچەی پردی شێخ ناسری خان یۆنس لێک بڵاوکراوەو چەند کوژراوو برینداری لێکەوتۆتەوە.

خەباتگێرانی خۆڕاگری فەلەستین"یش هاوکات لەگەڵ بۆردومانی بەردەوامی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە کە بوە هۆی شەهیدو برینداربوونی ڕێژەیەکی بەرچاو، مووشەکێکیان لە ناوچە داگیرکراوەکان گرت و تەکئەنگێوەکانی گوردانی موجاهیدینی فەلەستینیش ڕایانگەیاند کە تەکئەنگێوەکانی ئەو گروپە لە هەڵمەتێکی هاوبەش لەگەڵ خەباتگێڕانی گوردانەکانی قودس چەکدارانی داگیرکەری جێگیر لە ئۆتۆمبێلە سەربازیەکانیان لە دەوری تاوێرەکانی تەیبەی باشوری دەڤەری ئیابانی شاری خان یۆنس کردە ئامانج.

سەرپەیڤ