شوبات 25, 2024 10:00 Asia/Tehran

داگیرکەرە زایۆنیستەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەڵیان کوتاوەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا، تاکوو بە گرتنی بەربڵاوو بێ هۆکاری گەنجە فەلەستینیەکان ترس و سام بخاتە نێو دڵی فەلەستینیەکانی نیشتەجێی ئەو ناوچانە.

چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی توانەی باشوری ئەلخەلیل و مانگی سووری فەلەستینی"ش ڕایگەیاندوە کە لەئاکامی پەلاماری ئەو چەکدارە زایۆنیستانە بۆسەر کەمپی جەلزوون لانیکەم دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

گوندی بەیت تەعمەری ڕۆژهەڵاتی بەیت لەحمیش پەلاماری زایۆنیستەکانی بەخۆوە دی کە بەریان دەگرت بە چوونی ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکان بۆنێ کەمپی جەلزوون بۆ ڕاگواستنی فەلەستینیە بریندارەکان.

هێزەکانی خۆڕاگریش لە دژکردەوە بەو پەلامارەی زایۆنیستەکان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوا تەقەیان لە زایۆنیستەکانی جێگیر لە دەروازەی دەڤەری شوێکەی باکووری تولکەرم و بازگەی نێتسناعووزی ڕۆژئاوای ئەو شارە کردو هاوکات شەڕ لەنێوان گەنجە فەلەستینیەکان و داگیرکەران لە ناوچەی کەفەربەلەدی ڕۆژهەڵاتی تولکەرمیش هاتە ئاراوە.

یاسەمین موسای نوێنەری میسر لە دیوانی نێونەتەوەیی دادگەری سزاکان"یش ڕایگەیاند کە تلاویڤ هەروا بەردەوامە لەسەر داگیرکردن و گەمارۆی غەزەو برسی ڕاگرتنی خەڵکی ئەو کەرتەو بەردەگرێ بە گەیشتنی یارمەتی مرۆیی و هاوکات درێژەش دەدا بە هەلسوکەوتی ناڕەوای خۆشی لە لێواری ڕۆژئاواو ماڵی خەڵکی فەلەستین کاول دەکاو پاڵپشتیش دەکا لە توندو تیژی شارۆچکەنشینەکان بەدژی ئەو خەڵکە.

سەرپەیڤ