سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین دەستی لەکارکێشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425465-سەرۆک_وەزیرانی_دامەزراوەی_خۆبەڕێوەبەری_فەلەستین_دەستی_لەکارکێشایەوە
سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پۆستەکەی کشایەوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 27, 2024 09:20 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پۆستەکەی کشایەوە.

"محەممەد ئەشتیە"ی سەرۆک وەزیرانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ئەمڕۆ وتی: دەقی دەست لەکارکێشانەوەکەی خستووەتەبەر دەست "مەحموود عەبباس"ی سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین.

سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکشاوەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێی داگرت؛ سەرباری ئەو گەمارۆ کەم وێنەی بەسەر فەلەستین داسەپێندراوە، هەروا وەفادار دەمێنێ بە شەهیدان، دیل و یەخسیرکراوان، خەڵکی فەلەستین، بەیتولموقەدەس، پیرۆزایەتییەکان و خەباتکارە ئازاو بوێرەکانی.

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: "مەحموود عەبباس" سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پاش زەخت و گوشاری "وڵاتانی ناوچە، کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەت ئەمریکا" بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە کابینەدا، قەبووڵ کردووە.