بەدەیان شەهیدو بریندار لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر باکووری غەزە
لەئاکامی پەلاماری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر گۆڕەپانی نابلۆسی باکووری غەزە بەدەیان فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.
چەکدارانی داگیرکەر ئەمڕۆ پێنج شەم هەڵیان کوتایە سەر کەمپی پەرەوازە فەلەستینیەکانی جێگیر لە دەڤەری بەلاتەی ڕۆژهەڵاتی نابلۆس"ی لێواری ڕۆژئاوا هاوکات لەگەڵ هێرشی زرێپۆشەکانیان بۆسەرئەو دەڤەرە دەنگی تەقەیەکی چر لەنێوخۆی کەمپەکە دەبیسترێ.
داگیرکەران هاوکات هەڵیان کوتایە سەر خانوویەک لە کەمپی نەسیراتی غەزە کە بەدەیان شەهیدو برینداری لێکەوتەوە.
پەلاماری شەوی ڕابردووی ئەو ڕژیمە بۆسەر ناوچە سڤیل نشینەکانی کەرتی غەزە بیست شەهیدی لێکەوتوە.
چەکدارانی ڕژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش پەلاماری زۆرتر لە سێ دەڤەری لێواری ڕۆژئاوای فەلەستینیان داوە کە لەئاکامی دا کەسێک شەهیدو ژومارەیەکیش دەست بەسەر کراون.
پەلامارەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی چەکدارانی ئەو ڕژیمە بۆسەر باشوری لوبنانیش دوو شەهیدی لێکەوتەوەو لەهەمان کاتدا سەرچاوە پزیشکیەکان ڕایانگەیاند کە لەدەسپێکی شەڕەکەوە تاکوو ئێستا زۆرتر لە سی هەزار کەس شەهید کراون.