ئادار 05, 2024 11:00 Asia/Tehran

سوپای رژیمی زایۆنیستی لە١٣تاوانی تازەو لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا لە کەرتی غەززە، ١٢٤فەلەستینی دیکەی شەهیدو ٢١٠کەسیشی بریندار کرد.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، ١٢٤فەلەستینی دیکە لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو لە پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر ئەو ناوچەیە شەهید بوون و بەم چەشنە ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی تاوانکاریی زایۆنییەکان لە حەوتی ئۆکتۆبرەوە تائێستا سنوری٣٠هەزار و٥٣٤ کەسی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند، چەکدارانی زایۆنی لەماوەی١٥٠رۆژی ڕابردوو ٣٦٤کەس لە ستافی پزیشکی شەهیدو ٢٦٩ کەسی دیکە بۆ وێنە، بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکانیان قۆڵبەست کردووە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، ژێدەرە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، تازەلاوێکی١٦ساڵانی فەلەستینی بەزەبری گولـلەی چەکدارانی زایۆنی لە شاری راموڵڵا لە شەڕی خەباتکارانی فەلەستینی لەگەڵ داگیرکەران لە لێواری رۆژاوای چۆمی ئوردون شەهیدبوو.

سەرچاوە هەواڵییەکان ئەمڕۆ هەواڵی پەلاماری بەرفراوانی زایۆنیەکان بۆسەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری رۆژاوایی و قۆڵبەست کرانی٢٠فەلەستینیان ڕاگەیاند. هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردەسەر شاری "تولکەرم" لە کەناری رۆژاوا کە بەهۆیەوە، خەباتکارانی فەلەستینی وێڕای تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەواندا، شۆڤڵێکی سەربازیی رژیمی زایۆنیان کردە ئامانج.

"سەرایا ئەلقودس" لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینش ڕایگەیاند: خەباتکارانی ئەو گرووپە ئەمڕۆ لە میحوەری "الثغرە" لە "توباس" هەڵکەوتوو لە باکوری کەناری رۆژاوایی بەرەوڕووی هێزە داگیرکەرەکان بۆوەو بەگولـلەی قورس و ماددەی تەقینەوەیی، چەکدارانی سوپای زایۆنی کردەئامانج.

بەپێی هەواڵێکی دیکەو لە ئەنجامی هاوێژرانی مووشەکێکی دژە زرێ لە خاکی لوبنانەوە بۆسەر باکوری فەلەستینی داگیرکراو، زایۆنیەک کوژراو حەوت زایۆنی دیکەش بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، تووڕەیی بنەماڵەی گیراوانی زایۆنی لە کەمتەرخەمیی سەرانی ئەو رژیمە لەحاند گرێدانی گرێبەستی پێک گۆڕینەوەی گیراوان لەگەڵ دیلە فەلەستینیەکان، بووەهۆ هەتا ژمارێک لە خێزانی ئەو ئیسرائیلیانە، ئەمجارە لەنێو باڵەخانەی کنێست (پەرلەمان)ی ئەو رژیمە، گردبوونەوەی ناڕەزایانە بەڕێوەببەن.

سەرپەیڤ