ئادار 06, 2024 08:30 Asia/Tehran

ژێدەرە فەلەستینییەکان رایانگەیاند هێزی زایۆنی پەلاماری ئۆردوگای بەلاتەیان داوە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس و خەباتکارانی خۆراگریش پەلاماری داگیرکەرانیان بەرپەرچ داوەتەوە.

دوابەدوای پەلاماری هێزی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای بەلاتە ، خەباتکارانی خۆڕاگری بە چەک و کەرەستەی جەنگی بەرەنگاریان بوونەوە. خەباتکارانی فەلەستینی لە سەر ڕێگای داگیرکەرانی زایۆنیدا چەند بۆمبی دەسکردیان تەقاندەوە. سوپای ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆ لە کاتی پەلاماردانی ڕۆژاوای جنینیش ماڵی دیلێکی فەلەستینییان خاپوور کردبوو. لە لایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێکی مەدەنییان لە نزیکی نەخۆشخانەی ئەورووپایی غەززە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد کە بە هۆی ئەو بۆردومانەوە تا ئێستا دە فەلەستینی شەهید بوونە و ژمارێکی زیاتریش بریندار.

ژێدەرە فەلەستینییەکان ڕایانگەیاند کە حەڤدە کۆرپەی ساوای فەلەستینی لە نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری کەرتی غەززە بە هۆی بەدخۆراکی و کەم ئاوی شەهید بوونە. 

سەرپەیڤ