ئادار 06, 2024 14:00 Asia/Tehran

لە سەد و پەنجا و یەکەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەمریکایی- ئیسراییلی لە غەززە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دیسان ماڵێکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی بێدەرەتانی غەززەیان بۆردومان کرد.

 فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی ماڵێکی مەدەنییان لە نزیکی نەخۆشخانەی ئەوروپایی غەززە لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس بۆردومان کرد کە تاکوو ئێستا لانیکەم دوازدە فەلەستینی شەهید بوون و ژمارێکی زیاتریش بریندار بوون.

ژێدەرە هەواڵییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە کە ڕژێمی زایۆنی ناوچەیەکیان لە جەبالیا داوەتە بەر پەلامارە کە لەو پەلامارەدا هەشت کەس شەهید بوون.

ژێدەرە هەواڵییەکانیش هەروەها باسی پەلاماری تایبەتی هێزی زایۆنی بۆ سەر ئۆردوگای بەلاتە لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتوو لە کەرتی ڕۆژادا دەکەن. لەلایەکی دیکەوە خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە و وەڵامدانەوەی جەنایەتە بەردەوامەکانی داگیرکەران باسی دەسپێکتردنی خولی تازەی هێرشە  مووشەکییە قورسەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراویان کردووە.

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین لە دوایین ڕێژە و ئاماریدا ڕایگەیاندووە کە تەنیا لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ، نەوەد و حەوت فەلەستینی شەهید بووە و ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر تا ئێستا گەیشتە سی هەزار و شەشسەد و سی و یەک کەس. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ حەفتا و دوو هەزار و ٤٣ کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ