سەربازانی زایۆنی تەقەیان کرد لە ٣٠٠ شاروومەندی فەلەستینی
سەربازانی ڕژێمی زایۆنی تەقەیان لە ٣٠٠ کەسی مەدەنیی فەلەستینی کرد و ناچاریان کردن بەرەو باشووری کەرتی غەززە هەڵبێن.
ئەم شاروومەندە فەلەستینییانە لە مەیدانی "نابلۆسی" لە شەقامی ئەلبەحر هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای شاری غەززە چاوەڕێی یارمەتییە مرۆییەکان بوون. سوپای ڕژێمی داگیرکەر هەروەها دەستی دایە بۆردومان و تۆپبارانی ناوچەکانی جەبالیا و خانیونس لە باشووری کەرتی غەززە.
لە هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ماڵێک لە باشووری دێرولبەلح، لانیکەم نۆ فەلەستینی شەهید بوون. هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستینیش دەستیان دایە مووشەکبارانی شارۆچکەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنییەکان لە باکووری کەرتی غەززە. گوردانی قودس لەم بارەوە ڕایگەیاند کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەنجام دراوە.
لەلایەکی دیکەوە حیزبوڵڵای لوبنان شەوی هەینی ڕایگەیاند کە مۆڵگەی هێزی سەربازایی ڕژێمی زایۆنیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوە کوتاوە. وەزارەتی تەندروستیی غەززەیش ڕایگەیاند، ژماری قوربانیانی پەلامارەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر کەرتی غەززە گەیشتووەتە ٣٠ هەزار و ٨٠٠ شەهید و ٧٢٢ هەزار و ٩٨ بریندار.