ئادار 09, 2024 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی گوردانەکانی عیزەدین قەسام ڕایگەیاند کە ئەوە شەڕ خەریکە دەچێتە مانگی شەشەمی خۆیەوە، کەچی دوژمن هێشتا هەرخەریکی ئەنجامدانی هۆلۆکۆستێکی ڕاستەقینەی نازیانەیە دژ بە گەلەکەمان.

وتەبێژی گوردانەکانی قەسام وتی یاساکانی جیهان لەبەرامبەر داگیرکەریەکی قۆرخکاردا بێدەسەڵات ڕاوەستاون و گەلەکەشمان کەوتۆتە بەردەم دەستدرێژییەکی زایۆنیستی ـ ئەمریکی کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.

ئەم شەڕە قۆناغێکی نوێ لە جیهان دادەمەزرێنێت بەو ناونیشانەی کە  ماف تەنها بە زەبری هێز وەردەگیرێت و یاسا بەسەرچووەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شایانی پاراستنی نادادپەروەری و دەستدرێژین لەژێر کاریگەری بەڕێوەبەری ئەمریکادا

ناوبراو وتی: شۆڕشی  حەوتی_ئۆکتۆبەر لە وەڵامی دەستدرێژییەکی دەیان ساڵەدا هات، کە بەهەوڵێک بۆ بەجوولەکەکردن و ڕووخاندنی ئەقسا گەیشتە لوتکەی خۆی کەچی دەستێکی ناڕەوا و لەرزۆک لە ئەنجوومەنی ئاسایش هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەربەست بخاتە بەردەم ئەو پرس و بابەتە.

ئەو وتەبێژە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەهۆی ئابلۆقەوە، ئێمەش هەر پشتڕاستی دەکەینەوە کە برسێتی لەنێو زیندانییەکانی ئێمەشدا بڵاودەبێتەوەو هەندێکیان بەهۆی نەبوونی خۆراک و دەرمانەوە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.بەڵام با بزانن کە زایۆنیستەکان لەبەردەم نەتەوەیەکی دوو ملیار کەسیدا وەستاون و کەچی ڕێز لە پیرۆزی خوێنی خەڵکی بێتاوان ناگرن و قەوارەی زایۆنیستی و ستافی جەنگ گوێ بە ژیانی گیراوه‌کان ناداو ئەوەیە کە ڕەنگە پێداگری لەسەر گەڕانەوەیان دەکەن لەنێو تابووتدا.

ناوبراو لەکۆتایی دا وتی هەرچی بێ دواجار ئەم شەڕە قۆناغێکی نوێ دادەمەزرێنێت نەک لەسەر ئاستی غەززە، بەڵکو تەنانەت لەسەر ئاستی هەمووجیهانیش.

سەرپەیڤ