پەلاماری بەربڵاوی چەکدارانی زایۆنی بۆسەر "تولکەرم" لە کەناری رۆژاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425718-پەلاماری_بەربڵاوی_چەکدارانی_زایۆنی_بۆسەر_تولکەرم_لە_کەناری_رۆژاوایی
سەرچاوە خۆجێیەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی تازەی کردۆتەسەر ئوردوگای"نور شەمس" لە شاری تولکەرم هەڵکەوتوو لە کەناری رۆژاوایی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 10, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرچاوە خۆجێیەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، سوپای داگیرکەری زایۆنی هێرشێکی تازەی کردۆتەسەر ئوردوگای"نور شەمس" لە شاری تولکەرم هەڵکەوتوو لە کەناری رۆژاوایی.

سوپای رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ترۆمبیلی زرێپۆش و شۆڤڵ هیرشیان کردەسەر ئوردوگای "نور شهمس" لە نزیک "تولکەرم" هەڵکەوتوو لە کەناری رۆژاوایی کە خەباتکارانی خۆراگریش بەرەوڕوویان بوونەوە. "سەرایا ئەلقودس" لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند؛ خەباتکارانی خۆڕاگریی توانیان شۆڤڵێکی سوپای رژیمی زایۆنی لە ئوردوگای نورشەمس لەنزیک تولکەرم تێک بشکینن. لەو هەڵمەتەدا، شۆڤڵەکانی سوپای رژیمی زایۆنیستیش بەشێک لە ژێرخانەکانی ئوردوگای نورشەمسیان وێران کرد.

هاوکات لەگەڵ درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەدژ فەلەستینەکان، سەرچاوە هەواڵییەکان رایانگەیاند؛ لە درێژەی سەرکوتکرانی فەلەستینیەکان لە کەناری رۆژاوایی لەلایەن زایۆنییەکانەوە، ٢٥هەزار فەلەستینی لە دوو شارۆچکە بەتەواوەتی لەلایەن شارۆچکەنشیان و چەکدارانی زایۆنی گەمارۆ دراون.

شارۆچکەکانی "بەیت فوریک" و"بەیت دەجن" لە رۆژهەڵاتی نابلۆس هەڵکەوتوو لەباکوری لێواری رۆژاوای فەلەستین بووە بە زیندانێکی گەورە کە ٢٥هەزار فەلەستینی تێدا دەژین.