ئادار 11, 2024 11:30 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا بۆ سەرانی جیهانی ئیسلام، خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوی خێراتر لەپێناو راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە لە سەروبەندی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو.

"ئیسماعیل هەنییە"ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) دوێنێ شەممە لە بەیاننامەیەکدا، پەیامێکی ڕاگەیاند بۆ سەران و کەسایەتییە ناسراوەکان و مامۆستایانی ئایینی جیهانی ئیسلام و لە پەیامەکەیدا خوازیاری هەنگاوی خێرای سیاسی، دیپلۆماتیک و مافەوانییان بوو لە پێناو راگرتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و پاراستنی مزگەوتی ئەقسایش. ناوبراو پێیداگرت لەسەر پێویستیی خێراترکرانی پرۆسەی یارمەتیدان و فریاکەوتنی خەڵکی غەززە لە بواری خۆراک، دەرمان، پەناگە و هەروەها کردنەوەی دەروازە سنوورییەکان .

هەنییە هەروەها خوازیاری دادگەیی کرانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، لەقاودانی جەنایەتەکانی و تەریک خستنەوەی سیاسیی و دیپلۆماتیکی ئەم ڕژێمە لەبەر جەنایەتی جەنگی و جەنایەتی دژی مرۆڤایەتی بوو.

سەرپەیڤ