وشداریی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین بە زایۆنییەکان لەبارەی بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425772-وشداریی_جەهادی_ئیسلامیی_فەلەستین_بە_زایۆنییەکان_لەبارەی_بێ_ڕێزی_کردن_بە_مزگەوتی_ئەقسا
بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەبارەی هەرچەشنە بێ ڕێزیی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن چەکداران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەمانگی ڕەمەزاندا، وشداریی دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 12, 2024 08:00 Asia/Tehran

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لەبارەی هەرچەشنە بێ ڕێزیی کردن بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن چەکداران و شارۆچکەنشینانی زایۆنی لەمانگی ڕەمەزاندا، وشداریی دا.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕایگەیاند، لەهەمبەر دەسدرێژکاریی زایۆنییەکان بەدژ مزگەوتی ئەقسا، بێ دەنگ نابین و خۆراگریی درێژە دەدا بە هێرشەکانی لە گۆڕەپانە جیاجیاکان بەتایبەت غەززەو کەناری رۆژاوایی.

جەهادی ئیسلامیی فەلەستین هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، هەموو گەلانی عەرەب وموسڵمان و ئازادەکانی جیهانی دڵنیا کردەوە لەوەی کە، خۆڕاگریی گەلی فەلەستین لە باشترین دۆخدا و لە لوتکەی دەسەڵات دایەو هەرگیز ڕێگە بە دوژمن نادا پیلانەکانی جێبەجێ بکات.

لەدرێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە، بێ ڕێزیی بە مزگەوتی ئەقسا لەلایەن هێزە داگیرکەرەکان و شارۆچکەنشینانی زایۆنی و بەرتەسک کردنەوەی هاتووچۆی فەلەستینیەکان و هاتنی نوێژخوێنان بۆ ئەو شوێنە پیرۆزە، کایەکردن بە ئاگرەو ئێمە قەت لەهەمبەر ئەو دەسدرێژکارییانەدا بێ دەنگ نابین.