ئادار 13, 2024 11:00 Asia/Tehran

شەڕ و پێکدادانی نێوان فەلەستینییەکان و داگیرکەران لە غەززە بەردەوامە و لەو شەڕەدا خەباتکارانی خۆڕاگری، زبری قورسیان لە هێزی زایۆنی داوە.

خەباتکارانی فەلەستینی لە خان یونس و شاری غەززە لە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەگەڵ هیزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی زەبری کوشندەیان لەو هێزە داگیرکەرانە دا. سەریا ئەلقودس لقی سەربازیی جەهادی ئیسلامیی فەلەستینیش رایگەیاندووە لە شاری خان یونس زەبری قورسی لە داگیرکەران داوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ئەمڕۆ بە بەزاندنی سنووری ئاسمانیی لوبنان دەستیان دایە بۆردومان کردنی ناوچەگەلێکی ئەم وڵاتە.هەروەها بە هۆی وەبەر پەلامار کەوتنی ئەو فەلەستینییانەی لە نزیکی مەیدانی ئەلکوەیت لە شاری غەززە بۆ وەرگرتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە کۆببوونەوە ، لانیکەم نۆ کەس شەهید بوون و بیست کەسیش بریندار. 

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی زۆر بوونی هەژماری شەهیدانی غەززە و گەیشتنی بە سی و یەک هەزار و سەد و دوازدە کەس و تێپەڕینی ژماری بریندارانیش لە حەفتا و دوو هەزار و هەشسەد و هەشتا و نۆ کەسی کرد و سەدی حەفتا و دوی ئەو قوربانیانەیش ژن و منداڵن. 

سەرپەیڤ