ئادار 26, 2024 09:30 Asia/Tehran

سوپای رژیمی زایۆنیستی لەکاتی پەلامار بۆسەر نەخۆشخانەی شیفای کەرتی غەززە لە رۆژانی ڕابردوو-وە تائێستا لانیکەم ٥٠٠ فەلەستینی بەبێ هۆ قۆڵبەست کردووە.

ئەو ژمارە شارومەندەی  فەلەستین لە کاتی هێرشی چەکدارانی سوپای زایۆنی لە بەرواری ١٨ی مارسەوە تائێستا بێ هیچ هۆیەکی پاساهەڵگر، قۆڵبەست کراون.

داگیرکەرانی زایۆنی لە ئێوارەی رۆژی شەممەوە لانیکەم١٦شارومەندی فەلەستینیان لە کەناری رۆژاوایی قۆڵبەست کرد کە ژنان، منداڵان و دیلکراوانی پێشووش لەنێویاندا بەرچاو دەکەوێ.

گرتن و دەسبەسەرکرانەکان لە پارێزگاکانی ئەلخەلیل، رامەڵڵا، بەیت لەحم، تولکەرم و قودس ئەنجامی گرتووە کە هاوڕێ بووە لەگەڵ سەرکوتکرانی بەربڵاو، لێدان، هەڕەشە بەدژ گیراوان و خێزانەکانیان و هەروەها وێرانکرانی بەرفراوانی ماڵ و خانووبەرەی هاووڵاتیانی فەلەستینی.

سەرپەیڤ