ئادار 26, 2024 14:15 Asia/Tehran

بڕیارنامەی ئاگربەسی خێرا لە غەززە، سەرەنجام پاش چەند مانگ شەڕ لە غەززە لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا.

١٤ ئەندام لە ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی "ئەرێ"یان دا بە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە بەمەبەستی جێگیرکرانی ئاگربەسی خێرا لە غەززەو پاڵپشتییان لێکردو ئەمریکاش وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەو ئەنجومەنە، دەنگی بێلایەنی پیداو بەم چەشنە، بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربەس لە غەززە پەسەند کرا.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەسپێکی ئەو دانیشتنەدا، سەرەتا بە یادی کوژراوانی ڕووداوە ترۆریستییەکەی هۆڵی "کرۆکاس" لە مۆسکۆ، خولەکێک بێ دەنگەیان کردو پاشان باڵوێزی موزامبیک لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنوێنەرایەتی هەموو وڵاتان، ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئاگربەس لە غەززەی ئاراستە کرد.

"پێدرۆ کۆمیساریۆ ئافۆنسۆ" وتی: "بارودۆخی غەززە بۆ گشت کۆمەڵگای جیهانی، جێی نیگەرانییە. لەڕاستیدا، تەشەنای شەڕ و پێکدادان لە کەرتی غەززەو شوێنهاتە کارەساتبارەکانی، هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.

سەرپەیڤ