ئادار 28, 2024 12:00 Asia/Tehran

رژیمی زایۆنی ئەمڕۆش وەک رۆژانی ڕابردوو، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد.

لە ١١٧٣یەمین رۆژی شەڕ و لە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی داگیرکەر بۆسەر خانووبەرەو نشینگەکان لە رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری غەززە، یازدە کەسی سیڤیل شەهید بوون. داگیرکەران هەروەها رۆژهەڵاتی ئورودگای "ئەلبریج" لە ناوەندی غەززەیان بەقورسی بوردومان کرد.

لە ئەنجامی بوردومانی شاری "ئەلئەسرا" هەڵکەوتوو لە باکوری رۆژاوای ئوردوگای "نەسیرات"ی غەززەش کەسێک شەهیدو چەند کەسیش بریندار بوون.

هەروەها داگیرکەرانی زایۆنی لە نزیک مزگەوتی "ئەلسوسی" لە ئوردوگای "ئەلشاتی"ی غەززە، ماڵێکیان بوردومان کرد کە بەهۆیەوە چەند کەس بریندار بوون.

"محەممەد زقوت" بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە ڕایگەیاندووە، رژیمی داگیرکەر لە ئەنقەست زیاتر لە سی نەخۆشخانەی لە غەززە وێران کردو هەوڵ دەدا هیچ شوێنێکی دەرمانی و پزیشکی بۆ سەردانی نەخۆشان و برینداران نەهێڵێ.

بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەکانی غەززە هەروەها پێی داگرت، رژیمی داگیرکەر وێڕای وێرانکردنی نەخۆشخانەکانی ناسر و شیفا، ئەو نەخۆشخانانەی گەمارۆداوەو دەستی بەسەر کەرەستەو ئامێرەکانیدا گرتووەو دەیان کەس لە ستافی پزیشکیشی قۆڵبەست کردووە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، رژیمی زایۆنی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوودا هەشت تاوانی تازەی لە ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە ئەنجام دا کە شەهیدبوونی٧٦ کەس و برینداربوونی ١٠٢کەسی دیکەی لێکەوتەوە. وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، گەیشتووەتە ٣٢هەزار و ٤٩٠ کەس.

سەرپەیڤ