هێرشی گوردانەکانی قەسام بۆسەر هێزەکانی زایۆنیست لە غەزە
"گوردانەکانی قەسام" ڕایگەیاند کە بە گوللەی یاسین هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو دەبابەی زایۆنیستی لە جۆری مرکاواو بە دەبابەش چەکدارانی ڕژیمیان لە دەوری نەخۆشخانەی شیفا کردۆتە ئامانج.
"گوردانەکانی قەسام" لقی سەربازی حەماس ڕایگەیاند کە هێزەکانیان هێرشیان کردۆتە سەر کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیست لە دەوری نەخۆشخانەی شیفای غەزەو ناسری خان یونس و هەڵیان کوتاوەتە سەر گروپێکی چەکدارانی زایۆنیست کە لە دەوری نەخۆشخانەی شیفا کۆ ببونەوە، کە لەئاکامی دا تاقمێکیان لێ کوژراوو بریندار بوون.
"گوردانەکانی قەسام" هاوکات ڕاشیگەیاند کە بە گوللەی یاسین هەڵیانکوتاوەتە سەر دوو دەبابەی زایۆنیستی لە جۆری مرکاواو بە دەبابەش چەکدارانی ڕژیم و ئۆتۆمبێلەکانیان لە دەوری نەخۆشخانەی شیفا کردۆتە ئامانج.
لەهەمان کات دا ڕاشیانگەیاند کە ئەندامانی ئەو گوردانانە ژومارەیەک چەکداری زایۆنیستیان کە لە ماڵێکی دەوری نەخۆشخانەی ناسری ڕۆژئاوای خان یۆنس کۆببونەوە بە مووشەکی تی بی جی کوتا کە ئەوانیش کوژران و بریندار بوون و ڕاشیانگەیاند کە کۆپتەرێکی زایۆنیستیش لەو شوێنە بۆ ڕاگواستنی کوژراوو بریندارەکان نیشتۆتەوە.